رۆناڵدۆ داهاتوی‌ خۆی لەگەڵ ریاڵ مه‌درید یه‌كلاده‌كاته‌وه‌

رۆناڵدۆ داهاتوی‌ خۆی لەگەڵ ریاڵ مه‌درید یه‌كلاده‌كاته‌وه‌

 
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، داهاتوی‌ خۆی لەگەڵ یانەكه‌ی‌ یه‌كلاكرده‌وه‌.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان رایگەیاند، بەرنامەی هەیە لەتەمەنی 41 ساڵی كۆتایی بەژیانی وەرزشی خۆی بهێنێت، ئەوەش لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید.

رۆناڵدۆ وتیشی‌: ئێستا تەمەنی 33 ساڵەو لەگەڵ ریاڵ مەدرید لەدۆخێكی باشدایەو كاریش دەكات لەسەر ئەو دۆخەی بمێنێتەوە.

لەبارەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ فلۆرنتینیۆ پێرێزی سەرۆكی ریاڵ مەدرید، یاریزانە پرتوگالییەكە رایگەیاند، پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوان ئەو و سەرۆكی یانەكە هەیەو رێزی زۆری یەكتری دەگرن.
 
 
 

PM:01:43:23/05/2018