به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی و كاریگه‌ری لاوازی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئاسمانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و له‌هه‌ندێك كات و شوێن ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو و زیادبونی خێرایی با و به‌رزبونه‌وه‌ی تۆزێكی كه‌م، ئه‌گه‌ری باران بارین له شێوه‌ی گه‌واڵه و باران له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی شاخاوی هه‌یه.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 22ی ئایاری 2018 كه‌شوهه‌وای شاره‌كانی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له هه‌ولێر 34 پله‌و نزمترین 28 پله ده‌بێت.
به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له سلێمانی 31 پله‌و نزمترین 19 پله ده‌بێت.
به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له دهۆك 32 پله‌و نزمترین 23 پله ده‌بێت.
به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له كه‌ركوك 38 پله‌و نزمترین 23 پله ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاند، سبه‌ینێ چوار شه‌ممه له ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی و كاریگه‌ری لاوازی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، بۆیه پێشبینییه‌كان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له هه‌ولێر 35 پله‌و نزمترین 28 پله ده‌بێت.
به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له سلێمانی 32 پله‌و نزمترین 20 پله ده‌بێت.
به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له دهۆك 33 پله‌و نزمترین 23 پله ده‌بێت.
به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له كه‌ركوك 38 پله‌و نزمترین 24 پله ده‌بێت.