لە تاکە نەخۆشخانەی فریاکەووتنی سلێمانی؟! کە ئەویش نەخۆشخانەی شارە، ئایا دەکرێت؟
١- دەرمانی پێویست دەستنەکەوێت و زۆرینەی چارەسەرە پێویستەکان، پێویستبکات نەخۆش لە دەرەوەی نەخۆشخانە بیکڕێت؟
٢- زۆرینەی فەحسەکانی خوێن نەک تەنیا لەتاقیگاکانی نەخۆشخانەی شار نەماوە، بەڵکو تەنانەت هەندێک فەحس لە ئیستشاریی نەخۆشخانەکەش دەستناکەوێت؟ بەڵکو دەبێت لە تاقیگای دەرەوە بکڕدرێت؟!
٣- خۆبەخش وازی هێناوە و مانی گرتوە، کە مافی خۆیانە دابمەزرێن و بەداخەوە چەندین ساڵە بێ مووچە بەدڵسۆزی کاردەکەن.
٤- دیارە سەیر نیە کەموکورتی لە پەرستار و کارمەندی تەندرووستیدا هەبێت، چونکە پتر لە پێنج ساڵە کارمەندان لەکەرتی تەندرووستیدا ، جگە لەکەرتەکانیتریش، خانەنشین دەکرێت و کەس لەجێی ئەوان دانەمەزراوە؟!
ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی لۆد لەسەر پەرستار و کارمەندانی دامەزراوو زیاد بێت و نەتوانن بەو جۆرەی دەیانەوێت خزمەتی هاووڵاتیان بکەن؟
٥- لەبەر کەمی پەرستار و کارمەند بۆتە هۆی داخستنی هەندێک قاوش؟!
- لەهەموو ئەم کەموکورتیانە کێ بەرپرسە؟
بەداخەوە زۆرینەی هاووڵاتی وادەزانیت پزیشک و کارمەند بەرپرسی ئەم قەیرانانەن و توڕەیی خۆی بەسەر ئێمەدا خاڵی دەکەنەوە و لەئێمە توڕە دەبن، لەکاتێکدا هیچ دەسەڵاتی ئێمەی تیا نیە و ئێمە تەنیا کارمەندی ئەم حکومەتەین؟؟!.
هەر ئەوەندە دەڵێم ئەمە کارەساتە.
- گەر وەک پزیشک دەستکراوە نەبین لە نوسینی دەرمان و فەحسی پێویست لەناو نەخۆشخانەکەدا؟ چۆن دەتوانیین تەشخیسی باش و چارەسەری تەواو بکەین؟ دیارە مجبور دەبین داوا لەکەسوکاری نەخۆش بکەین، بڕوات فەحس لە کەرتی تایبەت بکات و دەرمان لەدەرەوە بهێنێت؟!
- گەر نەتوانیین کارمەندی پێویست بۆ ژمارەی زۆری نەخۆش دابین بکەین؟ چۆن دەتوانیین خزمەتگوزاری باش پێشکەش بکەین؟
- ئیتر ووڵات چۆن وا دەڕوات بەڕێوە؟ گەر یەکێک لەگرنگترین کەرتەکان کە کەرتی تەندرووستیە و پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە، خەریکە پەکی دەکەوێت؟!
نەخۆشخانەی فریاکەووتن وا بەڕێوە ناڕوات؟