بۆ ئەوروپا خەریکی دروستکردنی ئاگردانن؟

بۆ ئەوروپا خەریکی دروستکردنی ئاگردانن؟
ھەست بە کاریگەری  راستەوخۆ و ناڕاسەوخۆی شەڕی روسیا- ئۆکرانیا لەسەر رێڕەوی روداوەکان و بارودۆخی ژیانی ئابووری، سیاسیی، کۆمەڵایەتی جیھان دەکرێت.
ئەوەی لە ئەوروپا دەژی یان سەردانی ئەو وڵاتانەی کردبێت لەم ماوەیەدا، لەشوێنی مانەوەی خۆی و بازاڕەکانی  ھەست بە بوون و کاریگەری ئەو  قەیرانە دەکات، بەتایبەت لەبواری وزەو خۆراکدا و نەوت و گاز بەشێکی  زۆر گرنگی وزە لە ئەوروپا پێکدێنێ!
چونکە سەرچاوەی گەرمکردنەوە زۆر کەمبوەتەوە.

بەکارھێنانی وزە لە ئۆروپا  گرنگە کە پێکھاتووە لە نەوت و گازی سروشتی، لەگەڵ بەشێکی زۆری خۆراک لە جاران لە  روسیا  و ئۆکرانیا بەئاسانی و بەنرخێکی گونجاو دەستە بەر دەبوو، لێ ئێستا بەسانایی و نرخێکی گونجاو دەستە بەر ناکرێت.  ئۆروپا لە ئاکامی گەماڕۆدانی سەر روسیا، لە ئێستادا  زەرەرێکی مادی ئێجگار زۆر گەورەی کردووە. 

 بەڵام رەھەندە سیاسیی و ئابووریەکانی جارێ  تا ھەنوکەش روون نیە.

ھەرچەند لۆژیکی مێژوو وایە لەپاش قەیرانی گەورە، گۆڕانکاری مەزن دێتە ئاراوە.

وڵاتێکی وەک بەریتانیا دەناڵێنن بەدەست کەمی و گرانی نرخی گازی سروشتیەوە، سەرەڕایی بەرزبونەوەی نرخی  کارەبا، نرخی خواردن و کاڵاکان،   ئەو قەیرانە راستەوخۆ بووە بەھۆی زۆر بوونی بێکاری، تا ئەو رادەیە ماڵان بەدار ئاگر چێدەکەن و ماڵەکانیان گەرم دەکەنەوە.
بەتایبەت  لادێ و شارە بچوکەکان و ئەو خەلکەی سەر بە چینی مامناوەند و ھەژارن. 

وێڕای ئەوەی حکومەت لە دەسپێکی قەیرانەکەوە باجی زۆری بەسەر کاڵاو پێداویستیەکاندا زیادکردووە.


ئەم کارانەش بۆتە فاکتەرێک بۆ ھەڵئاوسانی ئابووری لەوڵاتدا.

نرخی وزە لە %54  زیادیکردووە.دەنگ و باسی قەیرانی گرانی کێبڕکێ لەگەڵ قەیرانی ئۆکرانیا دەکات.

لە ئاکامی ئەو بارودۆخە، تائێستا 274 ھەزار ھاوڵاتی بە ئاوارەیی و بێماڵ و حاڵ لەبەریتانیا دەژین. 

پێشبینی زیاد بوونی ئەو رێژەیەش دەکرێت.

سەرەڕای فشارو لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنەی کۆڤید19 لەو وڵاتەدا.

 لە بەر رۆشنایی ئەو بارودۆخە سیاسییە ھەندێک لەشرۆڤەکاران پێیان وایە، لاوز بوونی ئەوروپیەکان مەیلی ئەمریکایە  بۆ ئەوەی ھەژموونی خۆی بخاتە سەر ئەوروپا بەگشتی و بەریتانیا  بەتایبەت و بەیەکجار رادەستی ئیرادەی ئەمریکا بن.

ھەندێکیتر پێیان وایە، فشار و کاریگەری ئەو قەیرانە لەسەر بەریتانیا لە ئاکامی « بریکست»  واتا دەرچونی ئەو وڵاتە لە یەکێتی ئۆروپا بوو، کە ئەمریکا پاڵنەرێکی ئەو کارەی بەریتانیا بوو.
پێشبینیش دەکرێت ئەم ئاراستە، یان ئەم سیاسەتە کاریگەری نەرێنی لەسەر  ھەڵبژاردنەوەی سەرۆک وەزیرانی ئێستای بەریتانیا  «بوريس جونسون» بێت.
 چونکە کۆنزەرڤاتیڤەکان پێشوتر تۆڵەیەکی لەو چەشنەیان لە  «مارگرێت تارشر» کردەوە.
ھەرچەندە جارێ ماوەیەکی درێژی بۆ ھەڵبژاردنە گشتیەکان ئەو وڵاتە ماوە.

بەڵام ھاوڵاتی ئۆروپای ھەموو راز و نیازی خۆیان  تۆمار دەکەن و لە نێو نانێکی گەرمدا ھەڵیدەگرن  بۆ کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردن. 

ھەر چەندە  ھەندێکجار رێڕەوی ڕوداوکانیش کاریگەری گەورەی خۆیان دەبێت. 

ھەندێک جار سوپرایزیشیان پێیە.

وەکو چۆن بینیمان کاریگەریەکانی پەتای کۆرۆنە و لێکەوتەکانی کۆڤید19 چۆن کاری لە دەنگەکانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا «ترەمپ » بە سوودی بایدن لەئەمریکا شکایەوە.

بەگشتی ھەموو روداوێک کاریگەری لەسەر  ھاوکێشە سیاسییەکان دادەنێت،  لەرێگەی ئەقڵ و بیرکردنەوە و بڕیاری تاکی رۆژائاوا وە،ئەوان لەسەر بنەمای سۆز دەنگ نادەن.

 قەیرانی ئۆکرانیا بەگشتی کاریگەری گەورەی لەسەر جیھان داناوە، رۆژ ئاوا بەگشتی پشتیوانی پرسەکەیان دەکەن.

«ئیمانۆئیل ماکرۆن»سەرۆکی فەرەنسا پێشتر لە راپرسیەکاندا وەزعی باش نەبوو. 

بەڵام لەئەنجامی ھەڵوێستەکانی لەمەڕ شەڕی روسیا- ئۆکرانیا،  ئێستا کێرڤی دەنگی راپرسیەکانی بەرزە و ھەندێک بە پاڵەوانی نەتەوەیی دەزانن. 

ئەمەش وا دەکات پێشبینی بکرێت  پێنج ساڵیتر بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی لەکۆشکی ئەلیزابێس بۆ جاری دووەم بمێنێتەوە.

کەوا بوو پەتا، شەڕ، کارەساتی سروشتی، قەیرانی سیاسیی، ئابووری ھەر جارەوە ئەبێتە بەڵا بۆ لایەک و ھاوکات دەبێتە خێر بەرەکەت بۆ لایەکیتر.

بیرکردنەوەی تاک لە رۆژئاوا بەگشتی زۆر جیاوزترە، بەراورد بە تاکی رۆژ ھەڵاتی، بۆیە ئەوان لێبوردنیان نیە، لە حیزبی خۆیان، ھاوڕێی خۆیان، کەسی خۆیان لەبەرامبەر پرسە گشتی و پرەنسیپەکاندا.