کۆی داهاتی ١٠ مانگی ئەمساڵی عێراق ئاشکراکرا

کۆی داهاتی ١٠ مانگی ئەمساڵی عێراق ئاشکراکرا
 کوردنیوز
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کۆی داهاتی ١٠ مانگی ئەمساڵ ١٣٦ ترلیۆن و ٢٦٠ ملیار دینار بووە بە داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" کۆی ئەو داهاتانەی گەڕاونەتەوە بۆ وەزارەتەکە بە داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانەوە زیاتر ١٣٦ ترلیۆن و ٢٦٠ ملیار دینار بووە، ٩٥.٣%ی داهاتەکانی عێراق بەهۆی فرۆشتنی نەوتەوە بوون و کە ٤.٧%یش داهاتی نانەوتی بوون".

هەروەها، ٧٩.٧٣ ترلیۆن دیناری داهات بۆ خەرجی بەگەڕخستن بووە و تەنها شەش ملیار دینار لە بواری وەبەرهێنان خەرجکراوە.

AM:10:24:10/12/2022