ئێران جارێکی دیکە بە مووشەک هێرشی کردەوە سەر هەرێمی کوردستان

ئێران جارێکی دیکە بە مووشەک هێرشی کردەوە سەر هەرێمی کوردستان
کوردنیوز

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای پاسداران بە موشەک و درۆن
لە سێ قۆڵەوە هێرشیانکردە سەر ناوچەکانی هەرێم بەهۆیەوە کوژراو بریندار هەیە، ئێران بە سێ مووشەک هێرشیکردەسەر بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە .


سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکرد بەهۆی هێرشەکەوە هەشت بریندار و یەک کوژراو هەیە و هاوڵاتییەکیش بەهۆی بۆردومانەکەوە جەڵتەی دڵ لێیدەدات و گیانیلەدەستەوە و پێدەچێت رێژەی قوربانییەکان بەرزبنەوە.


حەمە ساڵح قادری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران- حدکا دەڵێت، بارەگاکانیان لە کۆیە بە مووشەک کراونەتەوە ئامانج و جگە لە قەڵاکە، چەند شوێنێکی دەوروبەری قەڵاکەی گرتۆتەوە.


لەلایەکی دیکەوە ئێران بارەگاکانی کۆمەڵەی لە زڕگوێز مووشەک باران کرد، لەوبارەوە عوسمان خەلیلی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاشکرایکردووە، بارەگاکەیان بە چوار درۆن کراونەتە ئامانج کە شەش جار ناوچەی زڕگوێزەڵە و بانەگەورە بۆردومان کراوە و مووشەکەکان چواریان تەقیوە و دووانیان نەتەقیوەتەوەو و هیچ زیانێکی گیانی نییە، جگە لە بۆردومانی بارەگاکانی کۆمەڵە و دیموکرات.


ئێران لەلایەکی دیکەشەوە بۆردومانی سنووری برادۆستیشی کرد.

 

PM:01:09:14/11/2022