بە قسەی کەسوکاری، مێرمنداڵێک بەدەستی پۆلیسی سلێمانی کوژرا

بە قسەی کەسوکاری، مێرمنداڵێک بەدەستی پۆلیسی سلێمانی کوژرا
کوردنیوز

لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کەسوکاری ئەو مێردمنداڵەی لەلای پۆلیسی سلێمانیەوە گیانی لەدەستدا ڕایانگەیاند:"دەست و قاچەکانی ڕەق بووە و دیارە خنکێنراوە وپزیشکی دادیش هیچمان پێناڵێت و پۆلیس دەڵێت کامێراکان ئیشناکەن و منداڵەکەمان.



خاڵی مێرد منداڵەکە دەشڵێت بە پێنج پۆلیس بە دەمانچە لێی دراوە و هیچ بەڵگەیەکیان نیە کە خۆی مردوبێت".

شەوی رابردوو مێردمنداڵیک بەناوی سەهەند ئەحمەد تەمەن ١٧ ساڵ کە لەگەڵ کەسێکی هاوتەمەنی خۆی بوو بەشەڕیان و لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرچنار دەستگیرکراون بەڵام دوای گواستنەوەیان بۆ بنکەکە ، سەهەند ئەحمەد هەڵهاتووەو ژمارەیەک پۆلیس دوایکەوتوون منداڵەکە لە بەرزاییەکەوە کەوتۆتە خوارەوەو دواتر پۆلیسەکان دەستگیریان کردووە.


بە وتەی پۆلیس منداڵەکە کە گواستراوە بۆ بنکە گیانیلەدەستداوە، بەڵام ئەمڕۆ کەسوکارەکەی تەواوی قسەکانیان پۆلیسیان رەتکردەوەو رایانگەیاند منداڵەکەیان بە دەستی بنکەی پۆلیسی سەرچنار لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیلەدەستاوە


PM:01:10:13/11/2022