هەر ماڵێک پێوەری ئاو نەبەستێت ٨٠ هەزار دینار سزا دەدرێت

هەر ماڵێک پێوەری ئاو نەبەستێت ٨٠ هەزار دینار سزا دەدرێت
کوردنیوز
لەدوای ٢١ی مانگی داهاتووە، هەر ماڵێک پێوەری ئاوی نەبەستبێت، ئەوا دەبێت بڕی ٨٠ هەزار دینار مانگانە بدات بە حکومەت.


ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ کوردنیوز رایگەیاند، بە بڕیاری حکومەت وادەی بەستنی پێوەری ئاو بۆ رۆژی ٢١ی مانگی داهاتوو درێژکراوەتەوەو هەر ماڵێک پێوەری ئاو نەبەستێت دەبێت بڕی ٨٠ هەزار دینار بدات و ئەگەر نەشیدا ئەوا کەڵەکە دەبێت لەسەری و دەبێت مانگەکانی داهاتوو بیدات .

هەروەها ئەگەر خاوەن دووکان یان شوێنی بارزگانیش پیوەرەکە نەبەستێت دەبێت بڕی 200 هەزار دینار بدات بە حکومەت.، لەکاتێکدا کەلەماوەی رابردوو هاوڵاتییانی هەرێم هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ لێکردنەوەی پێوەری ئاو جونکە پێیان وابوو پارەیەکی زۆریان لیوەردەگیرێت بەرامبەر ئەو بڕە ئاوەی هەفتەی دووجار پێیان دەدرێت.

PM:01:02:13/11/2022