لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە سلێمانی چوار کەس خۆیان کوشت

لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە سلێمانی چوار کەس خۆیان کوشت
کوردنیوز
بەهۆی بەکارهێنانی چەکی بێ مۆڵەت و کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، رووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە شاری سلێمانی لەهەڵکشاندایە.


لەماوەی یەک رۆژدا لە چەند رووداوێکی جیاوازدا، کوڕێکی تەمەن ٢٧ ساڵ دایکە ٥٦ ساڵانەکەی لەگەڕەکی بەکرەجۆ دەکوژێت و دواتر خۆشی دەچێتە گۆڕستانی عەواڵ و لەوێش خۆی دەکوژێت.


لەلایەکی دیکەشەوە کوڕێکی تەمەن ١٩ ساڵ لەگەڕەکی کوردسات خۆی دەکوژێت و ژنێکیش لە لەگەڕەکی کەنەکەوە بەهەمان شێوە خۆی دەکوژێت، بەشێکی زۆری ئەم کوشتن و خۆکوشتنە بەقسەی پۆلیس بۆ هەبوونی چەکی بێ مۆڵەت و بەشێکی دیکەی بەهۆی کێشەی کۆمەڵایتیی و هەژارییەوە روودەدەن.

PM:02:57:12/11/2022