دوو مێرمنداڵ بەهۆی سوتانی ئۆتۆمبێلێکەوە چوار ساڵی زیندانی دەکرێن

دوو مێرمنداڵ بەهۆی سوتانی ئۆتۆمبێلێکەوە چوار ساڵی زیندانی دەکرێن
کوردنیوز
لەکاتێکدا لە هەرێمی کوردستان ، رۆژانە چەندین رووداوی جۆراجۆر روودەدەن لەلایەن کەسانی دەستڕۆیتشوو لەناو حزب و حکومەتەوە بەڵام، دوو مێرمنداڵ کە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە بەبیانووی سوتانی ئۆتۆمبێل لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی کەلار ، حکومەت سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەریاندا سەپاندووە.


باوکی یەکێک لەو دوومێرد منداڵە رایدەگەیەنێت، سەرەتا کەکوڕەکەی ١٥ رۆژ زیندانی کراوە لەلایەن ئاسایشەوە ئەشکەنجە دراوەو شوێن ئەشکەنجەکە بە جەستەیەوە دیاربووە، دوای ئەوە ئێستا لەلایەن دادگای کەلارەوە بڕیاردراوە کە ئەو دوو میرد منداڵە بەهۆی سوتانی ئۆتۆمبێلێکەوە دەبێت چوار ساڵ زیندانی بکرێن.


لایخۆشیەوە لەسەر ئەم دۆسیەیە هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری پێشووی عێراق نووسیویەتی، دوو گەنج هەموو تاوانیان ئەوەیە داوای مافی خۆیان کردوە، هەرچۆنێک داوایان کردبێت بەرامبەر دەسەڵاتێکی بێباک و نابەرپرس کردوویانە، زیندانیکردنیان هەرگیز جێبەجێکردنی یاسا نیە، بەڵکو بەکار هێنانی یاسایە بۆ ستەمکردن!

PM:02:55:12/11/2022