سۆمۆ داهاتی نەوت لە مانگی رابردوو بڵاوکردەوە

سۆمۆ داهاتی نەوت لە مانگی رابردوو بڵاوکردەوە
کوردنیوز 
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ ) داهاتی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە.


کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، لە مانگی ئەیلولی رابردوودا ٩٨ ملیۆن و ٧٦٥ ھەزار و ١٥٣ بەرمیل نەوتیان ھەناردەی بازاڕەکانی جیھان کردووە، کە هەر بەرمیلێک بە زیاتر لە ٨٩ دۆلار فرۆشراوە و کۆی داھاتی نەوتیش لەو مانگەدا ھەشت ملیار و ٨٤٥ ملیۆن و ٤١١ ھەزار دۆلار بووە.

نەوتەکان لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و کەرکوکەوە لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە ھەناردەی بازاڕەکانی جیھان کراوە.

PM:01:34:29/10/2022