چوارچێوەی هەماهەنگی: مەرجەکەی سەدر پێویستی بە دانیشتن و خوێندنەوەی زۆر هەیە

چوارچێوەی هەماهەنگی: مەرجەکەی سەدر پێویستی بە دانیشتن و خوێندنەوەی زۆر هەیە
کوردنیوز

چوارچێوەی هەماهەنگی وەڵامی تویتەکەی وەزیرەکەی سەدری دایەوەو دەڵێت" ئایا مەرجەکە و ئەوەی لە تویتەکەدا هاتووە تەنها بۆ چوارچێوەی هەماهەنگیە یان بۆ سەرجەم لایەنەکانە.

پاش ئەوەی، ساڵح محەمەد عێراقی ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاندبوو، ئامادەیە لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا رێککەوتن واژۆ بکات بەو مەرجەی سەرجەم ئەو حیزب و کەسایەتیانەی لە ٢٠٠٣ـەوە لە دەسەڵاتدا بوون بەشداری پێکهێنانی حکومەتی نوێ نەکەن، سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردەوە، تویتەکەی ساڵح محەمەد سەدر ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر پێویستی بە دانیشن و خوێندنەوەی زۆر هەیە لە لایەن هەموو لایەنەکانەوە.

وەزیرەکەی سەدر ئەوەشی وت، بەشدارینەکردنی ئەو کەس و حیزبانە لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ گرنگترە.

دەشڵێت،
"پێویستە هەموو کەس و لایەنەکان بە سەرکردە و فەرمانبەرەکانیان لە پلە جیاوازەکاندا تەنانەت ئەو سەدریانەش کە بەشدار بوون لە حکومەتەکانی پێشوودا دووبارە بەشدار نەبن.".

AM:10:59:28/08/2022