وەزیری نەوت لە دۆسیەی گەندەڵی و مەترسیدار تێوەگلاوە

وەزیری نەوت لە دۆسیەی گەندەڵی و مەترسیدار تێوەگلاوە
کوردنیوز
لیژنەی دەستپاکی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوەی لە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت راگەیاند.

لیژنەی دەستپاکی نەزاهەی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد ، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت لە دۆسییەی گەندەڵی و مەترسیدار تێوەگلاوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دۆسییەکان رەوانەی داواکاری گشتی و دیوانی چاودێریی دارایی کراون.

لەگەڵ دەستپێکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق، بانگێشتی وەزیری نەوت دەکرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

 


PM:04:50:20/08/2022