١٤٠ پەرلەمانتار داوا دەکەن دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە هەرێم ئەنجامبدرێت

١٤٠ پەرلەمانتار داوا دەکەن دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە هەرێم ئەنجامبدرێت
کوردنیوز

١٤٠ پەرلەمانتار، داوا دەکەن کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە یەکێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت.

عارف حەمامی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایکرد، لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی هەرێم لە پەیوەندیدان و هەوڵدەدەن دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە هەرێم ئەنجامبدرێت.

١٤٠ پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردۆتەوەو داوایەکیان داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە تێیدا هاتووە لەپێناو ئارامی و سەلامەتی، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە شارەکانی سلێمانی یاخود هەولێر ئەنجامبدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆبوونەوەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و گەیشتنە بنبەستی سیاسییە لەگەڵ لایەنەکانە.

لەلایەکی دیکەشەوە گاتع رکابی سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی روونیکردۆتەوە کە هیچ کەسێکی دیکەیان بۆ شوێنگرتنەوەی محەمەد شیاع سودانی وەک کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق رانەگەیاندووە و دانانی سودانی بەرەزامەندی سەرجەم لایەنەکانی ناو چوارچێوە بووە..

 


PM:02:57:20/08/2022