لایـەنە سیاسییەـانی عــێراق رێـککەوتـن لەسەر چارەسەرکردنی گـرفتەکان لە ڕێگای گفتوگۆوە و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق

لایـەنە سیاسییەـانی عــێراق رێـککەوتـن لەسەر چارەسەرکردنی گـرفتەکان لە ڕێگای گفتوگۆوە و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق
کوردنیوز
لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا رێککەوتن لەسەر راگرتنی خۆپیشاندان و دروستکردنی نەخشە رێگایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتنە بنبەست.

رۆژی ١٧ی ئا بی ٢٠٢٢ کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە بەغداد بەبەشداری جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بەڕێوەچوو ، تێیدا تاوتوێی دۆخی چەقبەستووی سیاسی و پرسی خۆپیشاندان و ناکۆکی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا لایەنەکان لەسەر ئەوە رێککەوتن کە لەرێگەی گفتوگۆوە چارەسەری کێشەکان بکرێت و ئاماژەش بەوەکرا ئاساییە بەپێی دەستوور هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجامبدرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا لایەنەکان لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن لەوانە:-

یەکەم: هەموو لایەنەکان کۆک بوون لەسەر پابەندبوونیان بە پرسە نیشتیمانییەکانەوە و جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکان لەڕێگای گفتووگۆوە بەگیانێکی برایانە و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق و ئاسایشی خەڵکەکەی و پابەندبوون بە پرسی دیمووکراسی دەستووری کە هەمووان لە داڕشتنی یاساکانیدا کۆک بوون.

دووەم: پێویستە پێداچوونەوەی نوێ بکرێت بۆ داواکردنی هەڵبژاردنێکی پێشوەختە کە ئەمەش لە هیچ سیستمێکی دیموکراتیدا بەرجەستە نەکراوە لەکاتی گەشتنی ناکۆکییە سیاسییەکان بە خاڵێکی داخراو، هێزە سیاسییە نیشتیمانییەکان بانگەشەی خاڵە دەستوورییەکان دەکەن لە هالبژاردنەکاندا.

سێیەم: لایەنەکانی نێو کۆبوونەوەکەداوایان لە بەرەی سەدر کرد کە بەشداری کۆبوونەوە نیشتیمانییەکان بکەن بۆ گفتووگۆی نیشتیمانی بۆئەوەی بگەن بە جارەسەرێکی گرنگ بۆ دەستنیشانکردنێکی گرفتەکان و ئەوەی شەقامی عێراقی داوای دەکات هەتا چارەسەری بکەن و بگەن بە ئامانجەکانیان.

چوارەم: لایەنە بەشداربووەکانی کۆبوونەوەکە یەک دەنگبوون لەسەر بەردەوامیدان بە گفتووگۆ نیشتیمانییەکان ئەویش لەپێناو نەخشەڕێژییەکی گرنگی یاسایی و دەستووری بۆ چارەسەرکردنی گرفتە هەنووکەییەکان.

پێنجەم: لایەنە بەشداربووەکانی کۆبوونەوەکە داوای راگرتنی هه‌موو جۆرەکانی جموجوڵ و خۆپیشاندانە مەیدانییەکانیان کرد، ئیتر میدیایی یان سیاسی بن و جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كرده‌وه‌ لەگەڵ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گفتوگۆی هێمانە و دوورکەوتنەوە لەبەکارهێنانی هەرشتێک کە لایەنی دووەم ناچار بە کاردانەوە بکات و داوایان لە میدیاکان و خەڵکانی نوخبە کرد کە پشتگیری لە رێبازی گفتووگۆی نیشتیمانی و ئاشتی کۆمەڵایەتی بکەن، بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی گەلەکەمان.

PM:10:53:17/08/2022