لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەگەڵ جێنین پلاسخارت لە کۆبوونەوەدان

لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەگەڵ جێنین پلاسخارت لە کۆبوونەوەدان
کوردنیوز

سەبارەت بەدۆخی چەقبەستووی سیاسی عێراق،  سەکردەی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی عێراق و جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان و  فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەبی باڵای دادوەری لە کۆبوونەوەدا.

رۆژی ١٧ی ئابی ٢٠٢٢، لەسەر داوای مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لە باڵەخانەی حکومەت بەبێ بەشداری سەدرییەکان کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق و جێنین پلاسخارت دەستیپێکردوە و تێیدا تاوتوێی دۆخی عێراق و گەشتن بە بنبەستی سیاسی و چارەسەری قەیرانەکانی سیاسی دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە سەدرییەکان بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن و خۆپیشاندانەکەی رۆژی شەممەیان دواخست.


PM:02:31:17/08/2022