کوردنیوز
محەمەد ساڵح عێراقی وەزیرەکەی سەدر وەڵامی چوارچێوەی هەماهەنگی دەداتەوە و دەڵێت، "خۆپیشاندان بەرامبەر بە خۆپیشاندان خۆشکردنی شەڕی ناوخۆیە."
رۆژی ١٦ی ئابی ٢٠٢٢، محەمەد ساڵح عێراقی وەزیرەکەی سەدر لە راگەیەندراوکدا دەڵێت، مانگرتن بەرامبەر بە مانگرتن و خۆپیشاندان بەرامبەر بە خۆپیشاندان یاریکردنە بە ئاگر و هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ.
محەمەد ساڵح ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوان چاکسازییان دەوێت و خۆپیشاندان لە دژی چاکسازی دەکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە خۆپیشاندانەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی نایانترسێنێت و ئەگەر دەستیان درێژبکەن دەستیان لێناکەنەوە چونکە برای ئەوانن، وەزیرەکەی سەدر داواش دەکات لایەنگرانی بە هێمنانە خۆپیشاندان بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، چوارچێوەی هەماهەنگی بە چوار مەرج رازیبوو بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، لەوانە:
- هەڵبژاردنی حکومەتێکی نوێ لە ژێر سایەی پەرلەماندا.
-گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن
- ئەنجامدانی دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی دیاریکردنی ئەو رێگەچارە یاسایی و دەستوریانەی کە دەکرێت لە رێگەیانەوە پەرلەمان هەڵبوەشێندرێتەوە و پێویستی کۆدەنگییەکی نیشتیمانی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.