کوردنیوز
بانکی رافیدەین ئاشكرایکرد، بڕی ١٠ ملیۆن دینار وەک پێشینە دەداتە خوێندکارانی خوێندنی باڵا و مامۆستایانی زانکۆ.
رۆژی ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ بانکی رافیدەین لە راگەیەندراوێکدا روونیکردەوە، بڕی ١٠ لیۆن دینار وەک پێشینە دەداتە خوێنداکارانی خوێندنی باڵا لە ماستەرو دکتۆرا و مامۆستایانی زانکۆ بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە زانستییەکانیان.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بە دوو ساڵ قەرزەکە دەدەنەوە و پێشینەکە بۆ سەرجەم زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانیش دەبێت.