یەدەگی دارایی بانکی ناوەندی عێراق گەیشتە ٨٢ ملیار دۆلار

 یەدەگی دارایی بانکی ناوەندی عێراق گەیشتە ٨٢ ملیار دۆلار

کوردنیوز
بانکی ناوەندی عێراق ئاشكرایکرد، یەدەگی پارەی نەختینەی بانکەکە زیادیکردووە بۆ ٨٢ ملیار دۆلار.

 
رۆژی ١١ی ئابی ٢٠٢٢، عومەر عاسم وتەبێژی بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت،  یەدەگی بانکەکە بۆ ٨٢ ملیار دۆلارە بەرزبۆتەوەو  یەدەگی زێرێش بۆ ١٣٠ تۆن.
 

عێراق لە وڵاتانی عەرەبی لە پلەی چوارەمدایە و بڕی زێڕی یەدەگی عێراق لە دوای کڕینی ٣٤ تۆن، لە ئێستادا ١٣٠ تۆنە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە لە دوای سیاسەتی بانکەکە دێت لە بەجێگەیاندنی سەقامگیری و بەدەستهێنانی توانای روبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاری ئابوورریی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.
ئەمەش لەکاتێکدا، زێر لە گرنگترین کەرەسەتەکانە کە بانکە ناوەندییەکان و دامەزراوە داراییەکان دەستی پێوەدەگرن، چونکە لە مامەڵەی نێودەوڵەتیدا پەسەندکراوە.



AM:11:50:11/08/2022