داهاتی نەوتی هەرێم بەرێژەی سەدا 40 زیادی كردووە

داهاتی نەوتی هەرێم بەرێژەی سەدا 40 زیادی كردووە

کوردنیوز
بەپێی ئامارەكان کۆی داهاتی نەوتی هەناردەکراو لەچارەکی یەکەمی (2022) بڕی (1 ملیار و 195 ملیۆن و 578 هەزار و 877) دۆلار و بەڕێژەی (40%) زیادی کردووە، بەراورد بە سێ مانگی یەکەمی (2021).

هەر بەپێی ئامارەكان، هەناردەی نەوتی هەرێم لە چارەکی یەکەمی (2022) بەراورد بەچارەکی یەکەمی (2021)، بڕی (2 ملیۆن و 521 هەزار و 354) بەرمیل نەوت بەڕێژەی (7%) و بەتێکڕای ڕۆژانەی (27 هەزار و 511) بەرمیل کەمی کردووە.

لە چارەکی یەکەمی (2022) بەراورد بە سێ مانگی یەکەمی (2021) خەرجی پرۆسەی نەوت بە ڕێژەی (1.9%) زیادیکردووە، چونکە داهاتی گەڕاوەی پرۆسەی نەوت لەڕێژەی (45.8%)ی دابەزیوە بۆ (43.9%)ی داهاتی نەوت.


AM:11:35:25/07/2022