کوردنیوز
لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا، گەنجێک هێرش دەکاتەسەر قوتابخانەیەک و ٢١ کەس دەکوژێت.
میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە باشوری رۆژئاوای ویلایەتی تەکساس، هێرشدەکاتەسەر قوتابخانەیەک و ١٩ خوێندکار و دوو کەسی دیکە دەکوژێت.
گەنجەکە، ناوی سالڤادۆر ڕامۆس بووە و تەمەنی ١٨ ساڵ بووە و لە دوای هێرشەکەی بۆ سەر ئەو قوتابخانەیە لەلایەن پۆلیسی ویلایەتی تەکساسەوە لەکاتی رووبەڕووبونەوەدا دەکوژرێت.
هاوکات ، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی رووداوەکە دەلێت، "لەدەستدانی منداڵەکەت وەک ئەو وایە پارچەیەک لە رۆحت لەدەست بدەیت و هیواداربوون هەرگیز ئەم رووداوانە روونەدەنەوە."
دەشڵێت، پێویستە یاساکانی هەڵگرتنی چەک لە ئەمریکا رێکبخرێتەوە و توندتر بکرێت.