ئاوڵەی مەیمون چییە و نیشانەکانی چین؟

ئاوڵەی مەیمون چییە و نیشانەکانی چین؟
کوردنیوز
بەپێی راپۆرتێکی تەندروستی جیهانی (who) وەرگیراوە ، ئاوڵەی مەیمون نەخۆشیەكی دەگمەنی ڤایرۆسی گواستراوەیە و لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ و هەروەها لەمرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە.


ئاوڵەی مەیمون لەشوێنە دوورەدەستەكانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەفریقا لەنزیك داراستانە كەمەرەییەكان هەیە و دیارترین نیشانەی تووشبوون پێی بریتییە لەدەركەوتنی ئاوڵ لەدەموچاو و پاشان گواستنەوەی بۆ بەشەكانی دیكەی لەش و هەرچەندە لەساڵی 1980وە ئەو نەخۆشیە بنبڕكراوە، بەڵام تائێستا لەچەند بەشێكی كیشوەری ئەفریقا سەرهەڵدەداتەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە ئێستا ئەو نەخۆشییە لەوڵاتانی ئەمریكا و كەنەدا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئیسپانیا تۆماركراوە، هەروەها دەسەڵاتدارانی بەریتانیا دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بەئاوڵەی مەیمونیان لەوڵاتەكەیان ڕاگەیاند و بەوەش كۆی تووشبوانی ئەو نەخۆشیە گەیشتە 9 حاڵەت لەدوای تۆماركردنی یەكەم حاڵەت لەسەرەتای ئەم مانگە.

زانیارییە پزیشکییەکان دەریدەخەن، بۆ یەكەمجار ئاوڵەی مەیمون لە مرۆڤ لەوڵاتی كۆنگۆی دیموكرات لەساڵی 1970 دەستنیشانكرا كەتووشبووەكە منداڵێكی تەمەن 9 ساڵان بوو و لەناوچەیەك دەژیا كەلەساڵی 1968 وە سورێژەی تێدا بنبڕكرابوو .

ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون لەساڵی 1985 لەپەیمانگای حكومی لە كۆبنهاگن لە دانیمارك ئاشكراكرا لەكاتی لێكۆڵینەوە لەنەخۆشیەكی هاوشیوەی سورێژە لەنێوان مەیمونەكان و لەوكاتەوە تائێستا چەندین حاڵەتی ئاوڵەی مەیمون لەناوچە دوورەدەستەكانی نزیك دارستانە كەمەرەییەكان لەڕۆژئاوای ئەفریقا تۆماركراوە.

لەساڵی 2003 چەندین حاڵەتی ئەو نەخۆشیە لەئەمریكا تۆماركرا و ئەوەش یەكەمجار بوو ئەو نەخۆشیە لەدەرەوەی ئەفریقا تۆماربكرێت و تووشبووەكان سەگی كێویان هەبوو.

گواستنەوەی ئاوڵەی مەیمون لەرێگەی بەركەوتنی خوێن و دەرداوی ئاژەڵی تووشبوو دەبێت و پێدەچێت خواردنی گۆشتی نەكوڵاو بەباشی ئاژەڵی تووشبوو هۆكاری تووشبوون بەو نەخۆشیە زیاتر بكات.

گواستنەوەی ئاوڵەی مەیمون لەمرۆڤەوە بۆ مرۆڤ لەرێگەی تێكەڵاوبوون و هەڵمژینی هەناسەی كەسی تووشبوو دێت یاخود دەستلێدان لەكەلوپەلی پیسبوو بەو ڤایرۆسە و دیارترین نیشانەكانی بریتیە لە تالێهاتن و سەرئێشە و هەستكردن بەئازار لەپشت و ماسولكەكان و بێهێزی و دەركەوتنی ئاوڵە لەسەر پێست.

نیشانەكانی ئاوڵەی مەیمون لەنێوان 14بۆ 21 ڕۆژدایە و منداڵان بەتوندی تووش دەبن و هیچ دەرمان و ڤاكسینێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشیە نیە و لەڕابردوودا دەركەوت ڤاكسینی ئاوڵە سەركەوتووە لە85% بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشیە بەڵام ئەو ڤاكسینە لەبەردەستدا نەماوە لەدوای وەستاندنی بەهۆی بنبڕكردنی سورێژە لەجیهان.

زۆرینەی تووشبووانی ئاوڵەی مەیمون سووكە و دوای سێ هەفتە نەخۆشیەكە نامێنێت تەنانەت بەبێ وەرگرتنی چارەسەر ، بەڵام هەندێك حاڵەت مەترسیدارە و حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی نەخۆشیەكە لەڕۆژئاوای ئەفریقا تۆماركراوە.

بۆ وەرگرتنی زۆرترین زانیاری وهەواڵ و چاوپێکەوتن و ڕاپۆرتی زانستی تەندروستی سەردانی ئەکاونتەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بکە لەڕێگای ئەم لینکانەی خوارەوە.

AM:10:01:22/05/2022