پەیامنێرێکی ئەلجەزیرە بە فیشەکی هێزەکانی ئیسرائیل کوژرا

پەیامنێرێکی ئەلجەزیرە بە فیشەکی هێزەکانی ئیسرائیل کوژرا
کوردنیوز

شیرین ئەبو عاقلە پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرە، بە تەقەی هێزەکانی ئیسرائیل گیانی لەدەستدا، له‌ باكووری كه‌ناری خۆرئاوا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٢، شیرین ئەبو عاقلە پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرە لەکاتی رووماڵکردنی هەواڵدا، هێزەکانی ئیسڕائیل هێرش دەکەنە سەر ئەو ناوچەی لێیەتی و پاشان  فیشەکێک بەر ملی دەکەوێت و گیانلەدەستدەدات.

شیرین ئەبوعاقلە لە ساڵی ١٩٧١ لە قودس لەدایکبووە، کۆلێژی ئەندازیاری بیناسازیی لە زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیا لە ئوردن تەواوکردووە، دواتر بەشی رۆژنامەوانی و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی یەرموک لە ئوردن بەدەستهێناوەو ماوەی ٢٥ ساڵە لە کەناڵی ئەلجەزیرە کاردەکات و پەیامنێرێکی سەرکەوتووە.






AM:10:02:11/05/2022