ئەمریکا لەبارەی رێککەوتن یاخود رێکنەکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا، ئامادەکاری دەکات

ئەمریکا  لەبارەی رێککەوتن یاخود رێکنەکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا، ئامادەکاری دەکات
کوردنیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی یاخود رێکنەکەوتنی لەگەڵ ئێراندا، هەڵوێستی خۆی راگەیاند.

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، خۆیان ئامادەدەکەن بۆ رێککەوتن یاخود رێککنەکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا.
 

لەلایەکی دیکە جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، ئەمریکا پێی باش نییە و نیگەرانە لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

ئەوەش لەکاتێکدایە  کۆنگرێسی ئەمریکا بەزۆرینەی دەنگی بەڵێ پرۆژە بڕیارێکیان دانا کە پەیوەستە بە مانەوەی سەپاندنی سزاکان بەسەر ئێراندا کە سەبارەت بە تیرۆرە.

PM:01:26:05/05/2022