بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی مەترسیدار هەڕەشە لە جیهان دەکات

بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی مەترسیدار هەڕەشە لە جیهان دەکات
کوردنیوز
نەخۆشییەکی نادیار کە تووشی جگەر دەبێت، لەناو منداڵانی ئەوروپا و ئەمریکا بڵاوبۆتەوە و ئەمڕۆش لە ژاپۆن یەکەم حاڵەت تۆمارکرا.

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردۆتەوە، تا ئێستا 200 منداڵ لە ئەوروپا و ئەمریکا تووشی نەخۆشییەکی مەترسیداری نادیار بوون کە چەند منداڵێکیش بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەی جێی سەرنجە، جگەری منداڵەکان نەخۆشدەکەوێت و تاوەکو ئێستا پسپۆڕانی بواری تەندروستی نازانن هۆکارەکەی چییە، تەنانەت ئەو منداڵانەی تووشبوون تەمەنیان لەنێوان یەک مانگ بۆ ١٦ ساڵانە.
 
 هاوکات نەخۆشییەکە ماوەی چەند رۆژێکە لە زیاتر لە 10 وڵات نەخۆشییەکە بڵاوبۆتەوەو بەشێک لە تووشبوانیش چاندین جگەریان بۆکردووە.
 
نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە ئازار سک، سکچوون، زەردووی، هەوکردنی جگەر، نەمانی هەستی خواردن، گۆڕینی رەنگی میز بۆ زەردی تۆخ، گێژبوون، ماندووی، تا.

 
تەندروستیی جیهانیش هۆشداری دەدات لە تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکە و داوا لە دایکان و باوکان دەکات ئاگاداری منداڵەکانیان بن و رێنمایی تەندروستی بەجێ بهێنن.
 


AM:10:35:27/04/2022