نرخی نەوت بەرزە

نرخی نەوت بەرزە
کوردنیوز
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە١٢٠ دۆلارە.

کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ  یەک شەممە، (٢٧ ئاداری ٢٠٢٢) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٢٠ دۆلار و ٧٠ سەنتە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ١١٣ دۆلار و ٩٠ سەنتە.


هاوکات لەماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٣٣ دۆلاری تێپەڕاند.


شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا.

AM:09:22:27/03/2022