نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزە
کوردنیوز
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا هاوشێوەی دوێنێ بەرزە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١١٧ دۆلارە.

کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ٢٣ ئاداری ٢٠٢٢) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١١٧ دۆلار و ٣ سەنتە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ١١١ دۆلار و ٨ سەنتە.


هاوکات لەماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٣٣ دۆلاری تێپەڕاند.


شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا.

AM:09:11:23/03/2022