نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
کوردنیوز
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەبەراورد بە دوێنێ یەک دۆلاری دیکە دابەزیوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٩٩ دۆلارە.


کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ ( پێنج  شەممە، ١٧ ئاداری ٢٠٢٢) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٩٩ دۆلار و و ٧٧ سەنتە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٩٦ دۆلار و ٦٤ سەنتە.


هاوکات لەماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٣٣ دۆلاری تێپەڕاند.


شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا.

AM:09:24:17/03/2022