نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
کوردنیوز
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەبەراورد بە دوێنێ دوو دۆلاری دیکە دابەزیوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١٠٠ دۆلارە.


کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ١٦ ئاداری ٢٠٢٢) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٠ دۆلار و و ٩ سەنتە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٩٦ دۆلار و ٩٦ سەنتە.


هاوکات لەماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٣٣ دۆلاری تێپەڕاند.


شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا.


AM:09:12:16/03/2022