نرخی نەوت هەشت دۆلار دابەزی

نرخی نەوت هەشت دۆلار دابەزی
کوردنیوز
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەبەراورد بە دوێنێ هەشت دۆلار دابەزیوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١٠٢ دۆلارە.


کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ١٥ ئاداری ٢٠٢٢) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٢ دۆلار و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٩٨ دۆلار و ١٤ سەنتە.


هاوکات لەماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٣٣ دۆلاری تێپەڕاند.


شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا.


AM:09:41:15/03/2022