نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت دابەزی
کوردنیوز
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەبەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار دابەزیوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١١٠ دۆلارە.


کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ ( دوو شەممە، ١٤ ئاداری ٢٠٢٢) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١١٠ دۆلار و شەش سەنتە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ١٠٦ دۆلار و حەوت سەنتە.


هاوکات لەماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٣٣ دۆلاری تێپەڕاند.


شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا.

AM:08:46:14/03/2022