نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
کوردنیوز
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جێگیرە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ١١٢ دۆلارە.


کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ١٣ ئاداری ٢٠٢٢) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١١٢ دۆلار و حەوت سەنتە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ١٠٩ دۆلار و سێ سەنتە.


هاوکات لەماوەی رابردوودا، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١٣٣ دۆلاری تێپەڕاند.


شارەزایانی بواری ئابووری پێیان وایە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ هێرشی سەربازی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا.

AM:09:29:13/03/2022