نرخی دراوەکان- دۆلار و تمەن بەرزبوویەوە

نرخی دراوەکان- دۆلار و تمەن بەرزبوویەوە

کورد نیوز
لە کردنەوەى بازاڕدا دراوەکان، گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت و تمەنیش بەرزبوەوە .


کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ سێ شەممە " ١ى ئاداری ٢٠٢٢"  بەگوێرەى ئەو نرخانەى کە "کورد نیوز" لە بازاڕى دۆلارەکەى شارى سلێمانى وەرى گرتووە، نرخی دۆلار بەبەراورد بە دوێنێ بەرزبوەوەو ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٥٠  دینارە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ١٠٠  دینار بووە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ کەمتر ١٤٥ هەزار دینار دابەزی، بەمەش جموجۆڵ لە بازاڕەکانی دۆلار دروستبوو و هاوڵاتییەکی زۆر دۆلارەکانیان بۆ دینار گۆڕییەوە.



نرخەکانی دیکەش بەمشێوەن:-

١٠٠-  یۆرۆ بە ١٦٤ هەزار دینارە

١٠٠-  پاوەن بە ١٩٦ هەزار دینارە

١٠٠-  تمەن بە شەش هەزار ٧٠٠ دینارە
١٠٠ - لیرەی تورکی بە ١٠٥٠٠ دینارە


AM:10:20:01/03/2022