کوردنیوز
ڕیخۆڵە کوێرە (Acute appendicitis) یەکێکە لە نەخۆشیە هەرە بڵاوەکانی لەشی مرۆڤ کە ئەویش بریتییە لە تورەکەیەکی کورت و باریک کە لە کۆتایی و لای ڕاستی کۆلۆن ( ڕیخۆڵە گەورە ) دا هەیە ، لە پیاوان بە ڕێژەی ٨.٦٪ و ژنان بە ڕێژەی ٦.٧٪ لە ژیاندا دووچاری ئەم نەخۆشە دەبن .
کیسەیەکی بچووکە وەکو گیرفانێکی شێوە پەنجەیی وایە ، درێژیەکەی ٧-١٠سانتیمەترە ، پانییەکەی لە ناوەوە ١-٣ ملیمەترە .
شوێنی ڕیخۆڵە کوێرە کوێیە ؟
لە کۆلۆن دەردەچێت لە سەرەتای ڕیخۆڵە ئەستورەدا .
بۆچی پێی دەڵێن ڕیخۆڵە کوێرە ؟
چونکە سەرێکی داخراوە هەر لە بەر ئەوەیە پێی دەڵێن ڕیخۆڵە کوێرە .
فرمانی ڕیخۆڵە کوێرە چییە ؟
تا ئێستا بە تەواوەتی فرمانی نەسەلمیندراوە بەڵام زۆربەی زانایان دەریان خستووە کە چەند فرمانێکی هەیە وەکو :
-کۆگایەکە بۆ بەکتریا سوودبەخشەکان
- یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش.
- دەرکەوتووە ئەوانەی ڕیخۆڵە کوێرەی ساغیان هەیە کەمتر تووشی هەوکردنە توندەکانی کۆئەندامی هەرس و سکچوون دەبن.
هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە چییە ؟
ڕیخۆڵە کوێرە خواردنی تێدەچێت و بەردەوام خۆی پاک دەکاتەوە بۆ ناو ڕیخۆڵە گەورە ، بەڵام لەبەر بچووکی هەندێک جار ناتوانێت خۆی بە باشی پاک بکاتەوە دەبێتە هۆی گیرانی ناوپۆشی ڕیخۆڵە کوێرە ، لەو کاتەدا بەکتریاکان زیاد دەکەن و دەبنە هۆی ئەوەی کە ڕیخۆڵە کوێرە تووشی هەوکردن بێت.
هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە شتێکی ئاسایی نییە چونکە ئەگەر بەزوویی چارەسەر نەکرێت ئەگەری هەیە بتەقێت و ئەو هەوکردنە بڵاوبێتەوە لەناو هەموو سک و ئەگەری مردنی ئەو کەسە هەیە.
نیشانەکانی هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە چییە ؟
١- نەمانی ئارەزووی (ئیشتیهایی ) خواردن .
٣- هەبوونی ئازار لەلای ڕاستی خوارەوەی سک .
٥- هەستکردن بەئازار لە کاتی کۆکە ، ڕۆیشتن و جولەی لە ناکاو.
٦- دڵ تێکەڵهاتن یان ڕشانەوە.
نەخۆشی ڕیخۆڵە کوێرە حاڵەتێکی فریاکەوتن ( طواری ) ه پێویستە دەست بە جێ نەخۆشەکە بگاتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کتوپڕ و پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی .