لیستێکى نوێى موچە بڵاوکرایەوە

لیستێکى نوێى موچە بڵاوکرایەوە

کورد نیوز:

لیستێکى نوێى دابەشکردنى موچەى مانگى ١ى ئەمساڵ بڵاوکرایەوە و تیایدا چەند شوێنێک موچە وەردەگرن.

کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى هەرێم ئاماژەى بەوە کرد کە سبەینێ (پێنجشەممە) موچەى هەریەک لە "وەزارەتی ئەوقاف، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمى كوردستان، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، كۆمسیۆنى هه‌لبژاردن، ده‌زگاى مین، ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى) دابەش دەکرێت.

دابەشکردنى مووچە لەکاتێکدایە کە لەپارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە کێشەى نەبوونى پارە لەنێو بانکەکان هەیە و بەشێک لە چاودێران هۆکارى ئەوە بۆ نەگەڕاندنەوەى داهاتى ناوخۆى ئەو دوو پارێزگایە و بەشێکى تریش وەک بەکارهێنانى فشار لێکدانەوەى بۆ دەکەن لەپرسى یەکلاکردنەوەى پۆستى سەرۆک کۆماردا لەنێوان پارتى و یەکێتى.


PM:04:29:09/02/2022