مووچەى کرێکار لە کەرتى تایبەت دیارى کرا

مووچەى کرێکار لە کەرتى تایبەت دیارى کرا

کورد نیوز:

وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى راگەیەندراوێکى لەبارەى دیاریکردنى مووچەى کرێکار لە کەرتى تایبەت، بڵاوکردەوە.

کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى ئاماژە بەوە کراوە "پاڵپشت بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (١٦٤٠)لە ٢٠٢٢/١/٣١، بڕیاردرا كەمترین مووچەی مانگانەی كرێكاران لە كەرتی تایبەت لە (٣٥٠،٠٠٠)سێ سەدو پەنچا هەزار دینار كەمتر نەبێت".

بەگوێرەى بڕیارەکەى ئەنجومەنى وەزیران هەر كرێكارێكی ئاسایی ئەگەر مووچەكەی لە (٣٥٠،٠٠٠)كەمتر بێت، پێویستە خاوەنكارەكەی لە مانگی شوباتی (٢٠٢٢)دا بۆی بەرز بكاتەوە وەنابێت مووچەی هیچ كرێكارێكی كەرتی تایبەت كە لەم بڕە پەسەند كراوە كەمتربێت.


PM:06:03:08/02/2022