سبەینێ مووچەى وەزارەتێک دابەش دەکرێت

سبەینێ مووچەى وەزارەتێک دابەش دەکرێت

کورد نیوز:

دابەشکردنى مووچەى مانگى ١ى ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە بە سستى بەڕێوەدەچێت و سبەینێ تەنها مووچەى وەزارەتێک دابەش دەکرێت.

کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "سبەینێ (دووشەممە) موچەى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى دابەش دەکرێت".

دابەشکردنى مووچە لەکاتێکدایە کە لەپارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە کێشەى نەبوونى پارە لەنێو بانکەکان هەیە و بەشێک لە چاودێران هۆکارى ئەوە بۆ نەگەڕاندنەوەى داهاتى ناوخۆى ئەو دوو پارێزگایە و بەشێکى تریش وەک بەکارهێنانى فشار لێکدانەوەى بۆ دەکەن لەپرسى یەکلاکردنەوەى پۆستى سەرۆک کۆماردا لەنێوان پارتى و یەکێتى.


PM:12:49:06/02/2022