پزیشکێکى ڕووسى کاریگەرى سەرما بۆ سەرپێیەکانى مرۆڤ ئاشکرا دەکات

پزیشکێکى ڕووسى کاریگەرى سەرما بۆ سەرپێیەکانى مرۆڤ ئاشکرا دەکات
کوردنیوز
سەرما کاریگەرى جۆراوجۆر بۆ مرۆڤ بەجێدەهڵێت، پسپۆڕێکى ڕووسیى هۆشدارى ئەوەدات مرۆڤ ڕێگە نەدات پێیەکانى سەرماى ببێت بەهۆى ئەوەى لێکەوتى خراپى بۆ سەر تەندروستى دەبێت.

ئەندرییە ئۆفیمتسۆف پسپۆڕى نەخۆشییەکانى دەمارەکان وجەڵتە بەئاژانسى هەواڵى سپۆتینکى ڕووسیى ڕاگەیاندووە، تووشبوونى لاقى خوارەوە مرۆڤ بەسەرما بەتایبەت پێیەکانى مەترسى زۆر بۆ تەندروستى مرۆڤ دروستدەکات چونکە دەبێتە هۆى هەوکردنى جومگەکان.

دەشڵێت:" سەرما  بوونى پێیەکان کاریگەرى خراپى بۆ سەر جومگەکان دەبێت کە مرۆڤ دووچارى ئازارێکى زۆریش دەکات و هەروەها گەر بێتوو پێیەکان بۆ ماوەیەکى زۆر سەرما بیبات ئەوا کاریگەرى بۆ سەر خوێنبەرەکانیش دەبێت.


پسپۆڕە ڕووسیەکە باسى لەوەش کردووە، بۆ ڕێگرى لەو گرفتە دەکرێت پێیەکان بەگۆرەوى تایبەت گەرم داپۆشرێت بەجۆرێک پلەى گەرمى لەش ڕابگرێت ئەوەش یارمەتى گواستنەوەى خوێن دەدات بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەى کەزۆر دەچنە دەرەو و لەسەر شەقام و شوێنە دوورە دەستەکان دەمێننەوە و کەمتر دادەنیشن.


AM:11:54:01/02/2022