لەهەندێک وڵات ئنستاگرام لەکارکەوت

لەهەندێک وڵات ئنستاگرام لەکارکەوت

کورد نیوز:

ماڵپەرى (Downdetector) کە چاودێرى دۆخى خزمەتگوزارییەکانى ئەنتەرنێت دەکات ئاماژەى بەوە کرد کە بەشێک لە بەکارهێنەرانى ئنستاگرام لە هەندێک وڵات گلەییان لە ناچالاکى و لەکارکەوتنى ئەو خزمەتگوزارییە کردووە.

کەناڵی کورد نیوز لە تێلیگرام جۆین بکە

بەگوێرەى ماڵپەرەکە لەهەریەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا و بەریتانیا و کەنەدا و رووسیا و ئۆکرانیا، خزمەتگوزارى ئنستاگرام لەکارکەوتووە و ناچالاکە.

ئاماژە بەوەش کراوە کە بەکارهێنەران بۆ کردنەوەى خزمەتگوزارییەکە تووشى کێشە بوون.


AM:09:49:29/01/2022