گۆڕانکاریى بەسەر دابەشکردنى مووچەى سبەینێدا هات

گۆڕانکاریى بەسەر دابەشکردنى مووچەى سبەینێدا هات

کورد نیوز:

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان گۆڕانکاریى بەسەر دابەشکردنى مووچەى سبەینێدا هێنا و لەسبەینێ چەند شوێنێک مووچە وەردەگرن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه) لەگەڵ مووچەى یەکەى حەفتا و هەشتاى هێزەکانى پێشمەرگە مووچەى وەزارەتى دارایى دابەش دەکرێت".

رۆژى ٢٥ى کانوونى دووەمى ٢٠٢٢ بە دابەشکردنى مووچەى وەزارەتى تەندروستى دابەشکردنى مووچەى مانگى کانوونى دووەمى ٢٠٢٢ دەستى پێکرد و پێشتر سەرچاوەیەکى وەزارەتى دارایى ئاماژەى بەوە کرد بوو "لە ئێستادا، ٤٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئامادەیە و چاوەڕوانی گەیشتنی ٥١٠ ملیار دیناری دیكەی داهاتی نەوتیش دەكرێت كە بڕیارە چەند رۆژی داهاتوو بگەڕێتەوە و بخرێتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى هەرێم".

هاوشێوەى مانگى رابردوو و بەبیانووى نەگەیشتنى ٢٠٠ ملیارەکە چاوەڕواندەکرێت ئەم مانگەش دابەشکردنى مووچە بەسستى بەڕێوە بچێت.


PM:04:35:26/01/2022