کوردنیوز
بەرپرسێکى باڵاى تەندروستى جیهانى ڕایدەگەیەنێت، تا مانگى ئادارى داهاتوو ئۆمیکرۆن 60% ئەوروپیەکان تووشدەکات ودواتر نزیک دەبینەوە لەقۆناغى کۆتایهاتنى پەتاکە.
هانس گلۆغ بەڕێوەبەرى لقى ئەوروپاى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى بەئاژانسى هەواڵى فرانس پرێس ى ڕاگەیاندووە:" پێدەچێت کۆتایى پەتاکە لەناوچەکەمان نزیکبووبێتەوە" بەڵام هۆشدارى ئەوەشیداوە کە نەک ڤایرۆسەکە دیسانەوە خۆى بگۆڕێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەگەر شەپۆلى ئۆمیکرۆن خاو بێتەوە ئەوا لەماوەى چەند هەفتە و مانگێکدا بەرگرى بەکۆمەڵ دروستدەبێت و بەهۆى لێکوتنیى ڤاکسینەکانیشەوە دووچاربوون کەمدەبێتەوە.
ڕوونیشى کردۆتەوە، لەئێستادا لەقۆناغى گەرادانانى نەخۆشیەکەدا نین و بەواتا دەتوانرێت پێشبینى بکەین کە چى ڕوودەدات بەڵام ئەو ڤایرۆسەکە لێکەوتەى خێرا زیاتر لەجارێک بەجێدەهێڵێت بۆیە دەبێت ئاگادارى ئەوە بین.
ن.زەنگەنە