حکومەتى عێراق ٢٠٠ ملیارەکەى خستە سەر هەژمارى حکومەتى هەرێم

حکومەتى عێراق ٢٠٠ ملیارەکەى خستە سەر هەژمارى حکومەتى هەرێم

کورد نیوز:

حکومەتى عێراق ٢٠٠ ملیار دینارى خستە سەر هەژمارى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە مانگانە بۆ موچەى فەرمانبەران خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆ (چوارشەممە، ١٩ى کانوونى دووەمى ٢٠٢٢) حکومەتى عێراق بڕى ٢٠٠ ملیار دینارى خستە سەر هەژمارى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ئەوەى لە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەراندا خەرج بکرێت.

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ٢ى کانوونى دووەمى ٢٠٢٢ەوە دەستیکرد بە دابەشکردنى مووچەى مانگى ١٢ى ساڵى رابردوو و بەبیانووى نەگەیشتنى ٢٠٠ ملیارەکەى بەغدا پڕۆسەى دابەشکردنى مووچە زۆر بە خاویى و بەسستى بەڕێوەچوو و تائێستاش زۆربەى زۆرى وەزارەت و دەستەکان مووچەیان وەرنەگرتووە، ئەمە لە کاتێکدایە کەحکومەتى عێراق بەر لە هاتنى سەرى ساڵ مووچەى مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠٢١ى دابەش کرد.


PM:04:07:19/01/2022