پێشبینییەک بۆ بوژانەوەى ئابورى جیهان لەمساڵدا

پێشبینییەک بۆ بوژانەوەى ئابورى جیهان لەمساڵدا

کورد نیوز:

شارەزایەکى کورد لە بوارى وزەدا رایگەیاند "چاوەڕواندەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٢ دا، ئابوری جیهان بەرەو بوژانەوە بچێت".

د.قەیوان سیوەیلى، شارەزا لەبوارى وزەدا لەمیانەى وتارێکدا لەبارەى هەڵکشانى نەوتى خاو ئاماژە بەوە دەکات "ئەو نرخەی ئەمڕۆی نەوتی خاو ٨٨ دۆلاری ئەمریکی بۆ هەر بەرمیلێک، بەرزترین نرخە کە لە ساڵی ٢٠١٤ وە تا ئەمڕۆ تۆمار کرابێت".

ئەوەش رووندەکاتەوە کە "لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ وە گەشبینییەکی بێوێنە بازاڕی پیشەسازی جیهانی گرتۆتەوە".

دەشڵێت "بازاڕی وزە سەرەتا بەهۆی کاریگەری لاوازی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەر تەندروستی مرۆڤەکان بوژانەوەیەکی بێوێنەی بە خۆیەوە بینیوە. چاوەڕواندەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٢ دا، ئابوری جیهان بەرەو بوژانەوە بچێت و بە هەمانشێوە داواکاری نەوتی خاو لە لایەن پیشەسازییەوە بەتەریبی بەرەو سەرێ هەڵبکشێت، کە ئەمەش هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکەی".


تەواوى وتارەکەى د.قەیوان سیوەیلى لەم بەستەرەى خوارەوەیە: 

نرخی نەوتی خاو بەرەو سەرێ هەڵکشا




PM:05:45:18/01/2022