کورد نیوز:
دابەشکردنى مووچەى
مانگى ١٢ى ساڵى رابردوو لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە بە سستى بەرێوەدەچیت و دواى
نزیکەى دوو هەفتە لە دەستپێکردنى دابەشکردنەکە هێشتا زۆربەى وەزارەت و دەستەکان
مووچەیان وەرنەگرتووە.
ئەمڕۆ (شەممە،
١٥ى کانوونى دووەمى ٢٠٢٢) سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم بە کورد
نیوزى راگەیاند "سبەینێ (یەکشەممە) مووچەى وەزارەتى داد و ئەنجومەنى دادوەرى
دابەش دەکرێت".
سەرچاوەکە
ئاماژەى بەوەش کرد "رۆژى دووشەممەش مووچەی
(وەزارەتی ئەوقاف، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم،
دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی،
دەزگای مین) دابەش دەكرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتى عێراق بۆ
دابەشکردنى مووچەى مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠٢١، پشووى سەرى ساڵى هەڵوەشاندەوە و لە هەرێمى
کوردستانیش بەبیانووى پشووەکانى سەرى ساڵەوە دابەشکردنى مووچەى مانگى ١٢ى ساڵى
٢٠٢١ دواخراو لە رۆژى ٢ى کانوونى دووەمى ٢٠٢٢ەوە دەستکرا بە دابەشکردنى مووچەى
مانگى ١٢ى ساڵى رابردوو.