فیفی عەبدە نرخی دانیشتنە تایبەتەکانی لەگەڵ گەشتیاراندا ئاشکراکرد(چەند سەد دۆلارە؟)

فیفی عەبدە نرخی دانیشتنە تایبەتەکانی لەگەڵ گەشتیاراندا ئاشکراکرد(چەند سەد دۆلارە؟)
کوردنیوز
خانمە هونەرمەند و سەماکاری میسری فیفی عەبدە لە ئەکاوتنی خۆی لە تویتەر ئاشکرایکرد هەر کەسێک بیەوێت لەگەڵیدا دانیشتنی دوو کاتژمێری بکات، دەبێت ٣٠٠ دۆلار بدات.

دووبارە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان خانمە هونەرمەندی میسری فیفی عەبدە هەرای نایەوە، بەوەی داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتی ئیمارات کردووە ئەگەر حەز دەکەن بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دانیشتنی لەگەڵدا بکەن پێویستە هەریەکەیان بڕی ١١٠٠ درهەم کە دەکاتە ٣٠٠ دۆلار بدەنە ئەو خانمە هونەرمەندە.

فیفی عەبدە یەکێکە لە خانمە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی وڵاتی میسر و خاوەنی یەک کچە هەروەها کاری سەماکاریش دەکات و ساڵانە خولی سەماکردن بۆ ئەو خانمانە دەکاتەوە کە خولیای ئەو کارەن.

PM:03:06:12/01/2022