سبەینێ چەند یاریەکی خولی ئیتاڵیا ئەنجامدەدرێن

سبەینێ چەند یاریەکی خولی ئیتاڵیا ئەنجامدەدرێن

سبەینێ هەفتەى کۆتایى قۆناغى یەکەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیا دەستپێدەکات و کاتژمێر 10 و 45 خولەکى شەو، یۆڤانتۆس لە یاریگاى ئەلیانز ستادیۆم، میواندارى کالیارى دەکات و جەنەوا و ئەتلانتاش ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

چوارشەممەش سەرجەم یارییەکانى ترى هەفتەکە بەڕێوەدەچن، کاتژمێر هەشت و 30 خولەکى شەو، ئینتەر میلان لە یاریگاى جۆزیپى میاتزا میواندارى تۆرینۆ دەکات و ڕۆما و فیۆرینتیناش بەدواییەکدا بەرامبەر سامپدۆریا و هیلاس ڤیرۆنا یارى دەکەن.

لە یارییەکانى تردا، کاتژمێر 10 و 45 خولەکى شەو، ناپۆلى لە یاریگاى دێگۆ ئەرماندۆ مارادۆناى تایبەت بەخۆى، ڕووبەڕووى سپیزیا دەبێتەوە و ئەى سى میلانیش دەبێت بە میوانى ئیمپۆلى.


PM:09:52:20/12/2021