راهێنانەکانی ریاڵ مەدرید بە داخراوی بۆ یاری لیڤەرپوڵ دەستیپێکرد

راهێنانەکانی ریاڵ مەدرید بە داخراوی بۆ یاری لیڤەرپوڵ دەستیپێکرد

مەشق و راهێنانەکانی ریاڵ مەدرید بەداخراوی بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەردەوامەو دەرگاش بە روی راگەیاندنەکان داخرا.

بریارە شەممە کاتژمێر 9 و 45 خولەک یانەی‌ ریاڵ مەدرید لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە کییەڤ-ی‌ پایته‌ختی‌ ئۆكرانیا روبەروی یانەی‌ لیڤەرپوڵ ببێتەوە.

ئامادەکارییەکانی ریاڵ مەدرید بۆ ئەو یارییە بەردەوامەو ئەمرۆ زیدان بریاریداوە دەرگا بە روی راگەیاندنەکان دابخات، بۆ ئەوەی‌ پلانەکانی ئاشکرا نەبن.

زیدان دەیەوێت یاریزانەکانی تەرکیزیان لەسەر یاریی کۆتایی بێت بۆ ئەوەی‌ سێیەم جار لەسەر یەک نازناوەکە بەدەستبهێنن.

ئەم وەرزە یانەی‌ ریاڵ مەدرید لەخول و جامی ئیسپانیا شکستی هێنا و نەیتوانی هیچیان بەدەستبهێنێت بەڵام لە چامپیۆنزلیگ گەیشتۆتە یاریی کۆتایی و تاکە هیوای‌ ئەو نازناوەیە بۆ رزگارکردنی ئەم وەرزەی‌.
 
 

AM:11:58:24/05/2018