NBA.. بۆستن سێڵتیکس لە گەیشتن بە یاری‌ کۆتایی‌ نزیکبۆته‌وە

NBA.. بۆستن سێڵتیکس لە گەیشتن بە یاری‌ کۆتایی‌ نزیکبۆته‌وە
 
 
 
 
لە خولی‌ باسکەی‌ ئەمریکا، بۆستن سڵتیکس بە جیاوازی‌ 13 خاڵ لە کلیڤلاند کاڤالێرزی‌ بردەوەو سێیەم سەرکەوتنی‌ تۆمارکرد.

لە پێنجەم یاری‌ نێوانیاندا، لە زنجیرە یارییەکانی‌ کۆتایی‌ ناوچەی‌ رۆژهەڵاتی‌ خولی‌ باسکەی‌ یانە پیشەگەرەکانی‌ ئەمریکا ئێن بی‌ ئەی‌، بۆستن سڵتیکس لە یاریگای‌ خۆیدا، میوانداری‌ کلیڤلاند کاڤالێرزی‌ کرد.

پاش پیشاندانی‌ ئاستێکی‌ بەرز، بۆستن سڵتیکس بە جیاوازی‌ 13 خاڵ و بە ئەنجامی‌ 96 خاڵ بەرامبەر بە 83 خاڵ یارییەکەی‌ لە سودی‌ خۆی‌ کۆتایی‌ پێهێنا.

بەمەش، بۆستن سڵتیکس لە پێنج یاریی‌ قۆناغەکەدا سێیەم بردنەوەی‌ تۆمارکردو پێویستی‌ بە بردنەوەیەکی‌ ترە بۆ ئەوەی‌ ببێتە پاڵەوانی‌ ناوچەی‌ رۆژهەڵات و لە هەمان کاتیشدا سەرکەوتن بۆ یاری‌ کۆتایی‌ خولەکە بەدەستبهێنێت.
 
 
 

AM:11:29:24/05/2018