ئێمری دەبێتە راهێنەری ئارسیناڵ

ئێمری دەبێتە راهێنەری ئارسیناڵ

 
ئۆنای ئێمری راهێنەری پێشوی یانەی پاریس سان جێرمان، دەبێتە راهێنەری نوێی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی.

میدیاكانی ئینگلتەرا بڵاویانكردەوە، دوای ئەوەی ئۆنای ئێمری لەپۆستی راهێنەرایەتی یانەی پاریس سان جێرمان دوورخراوەتەوە، یانەی ئارسیناڵ گفتوگۆی لەگەڵ ئەو راهێنەرە كردوە.

میدیاكان بڵاویشیانكردەوە، كە ئۆنای ئێمری‌و یانەی ئارسیناڵ گەیشتون بەرێككەوتن‌و گرێبەستی نێوانیشیان واژۆكردوە، تەنیا ئەوە ماوە بەفەرمی ئەو گرێبەستە رابگەیەنرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، یانەی پاریس سان جێرمان بەهۆی ئەوەی ئێمری نەیتوانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ یانەكەی بەرێتەوە لەهەفتەی رابردو بەفەرمی لەپۆستەكەی دووخرایەوەو تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی لەشوێنی دانا.
 
 
 

PM:01:35:23/05/2018