پۆگبا: هەموو شتێک ئەگەری رودانی هەیە

پۆگبا: هەموو شتێک ئەگەری رودانی هەیە

پۆگبا یاریزانی مانچستەر یونایتد بەدوری نەزانی لە ریزەکانی یانەکەی‌ بروات و پەیوەندی بە یانەیەکی خولی فەرەنسییەوە بکات.

لە لێدوانێکیدا پۆگبای‌ فەرەنسی و یاریزانی مانچستەر یونایتد لەسەر داهاتوی خۆی هیچ ئاماژەیەکی نەداو تەئکیدی کردەوە کە هەمو شتێک ئەگەری رودانی هەیە.

وتیشی: هەندێكجار لە پێکهاتەی‌ سەرەکی بوم و هەندێكجاریش لەسەر کورسی یەدەگ دانرابوم ، لەهەر جارێکیشدا رۆژنامەکان قسەیەکیان دەکرد.

پۆگبا پێیوایە راهێنەر بۆی هەیە پێکهاتەی‌ نمونەی بۆ خۆی دابنێت و پەیوەندیشم لەگەڵ مۆرینیۆ هاورێیەتی نەبوە، کاتێکیش لەسەر کورسی یەدەگ دایناوم ویستومە لە یاریگا وەڵامی بدەمەوە.

پۆگبا دوپاتیکردەوە کە خەونی ئەو نییە یاریی بۆ پاریس سانجێرمان بکات چونکە دایک و باوکی هاندەری مارسیلیا بون.
 
 
 

AM:11:19:22/05/2018